٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢٠:٣٨
بەڵێنی جیدی سوید بە تورکیا بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ پەکەکە

وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و یەکێتی ئەورووپا هاوڕایە سەبارەت بە پەکەکە و ستۆکهۆڵم پایبەندی بەڵێنەکانی خۆیە بە تورکیا.

تۆبیاس بیلسترووم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە سوید دەبێ لە گەڵ تورکیا هاوکاری تەواو بکات بۆ بەرەنگاریی گرووپە دژبەرەکانی ئەنقەرە.

وتیشی: لە گەڵ تورکیا هاوڕایان سەبارەت بە نیگەرانی ئەو وڵاتە لەبارەی پەکەکە و وەکوو ئەورووپا و ئەمریکا پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانین.

ئەوەشی وت کە رەوتی گەراندنەوەی کوردەکانی دژبەری تورکیا کە دانیشتووی سویدن دووبارە دەسپێدەکاتەوە.

342/